Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆمار پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌


په‌یام ـ


فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ و گێڕایه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، به‌ پاساوی چه‌ندین بڕگه‌ی نا ده‌ستووری له‌ یاساكه‌دا.
میدیاكانی عێراق له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان‌و ره‌تیكرده‌وه‌ ئیمزای له‌سه‌ر بكات.

سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق 31 سه‌رپێچی ده‌ستوری و نایاسایی تێدایه‌ و گێڕاویه‌تیه‌وه‌ په‌رله‌مان تا گۆڕانكاری تێدا بكات.

په‌رله‌مانی عێراق له‌ سێی ئه‌م مانگه‌دا به‌ بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان به‌ ده‌نگی 176 په‌رله‌مانتار، پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقی په‌سه‌ندكرد به‌ر له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌رده‌ست سه‌رۆك كۆمار بكرێت بۆ ئیمزاكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌.


752 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2018

بابەتی زیاتر