Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌، مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی هه‌رێم خه‌رجده‌كات

په‌یام ـ

عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (ساڵح عوسمان خزر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نشینگه‌ی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی مانگه‌كانی‌ (10‌و 11و 12)ی‌ ساڵی‌ 2017ی ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ‌(نشینگه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت ‌و كارتی‌ زانیاری) ‌خه‌رجبكرێت.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق‌و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی گومرگ‌و پاسه‌وانی سنوور و هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (نشینگه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپورت‌و كارتی زانیاری) كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی بڕیاریشیدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر و سلێمانی بكرێنه‌وه‌.

پێشتر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوونی بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی كوردستان كرد‌و له‌وباره‌وه‌ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی عێراق كرد.

1071 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2018

بابەتی زیاتر