Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌: برایانمان له‌ هه‌رێم رازی‌ بوون به‌ چه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێمدا

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئه‌مرۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ پارێزگای‌ موسڵ‌و له‌وێ ووتارێكی‌ پێشكه‌شكرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ باره‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و هه‌وره‌ها رۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ری‌ داعشدا قسه‌ی‌ كرد.

عه‌بادی‌ رایگه‌یاند، ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواوبووە، به‌ڵام دامانه‌وێت دڵنیابینه‌وه‌ كه‌ موچه‌ ده‌چێته‌ گیرفانی‌ كه‌سانی‌ شایسته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ووتیشی‌,  ئەمڕۆ و سبەینێ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، برایانمان له‌ هه‌رێم رازی‌ بوون به‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بۆ نێو فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم.

هه‌روه‌ها به‌ باره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ شه‌ری‌ داعشیان كردوو سه‌ركه‌وتن.

2254 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر