Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ؛ كه‌سه‌ بێ ئه‌زمون و توندڕه‌وه‌كان له‌ پۆسته‌ باڵاكاندا جێگیر ده‌كات


زۆرێك لە چاودێران هۆكاری سەرەكیی لادانی تیلرســۆن دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی ناوبراو بە پێچەوانەی ترامپ رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵا ئێرانی بە رێكەوتنێكی باش زانیوە، تەنانەت باسی ئەوەش دەكرا لە كۆنگرەی ئاسایشی میونیخ دا بە نهێنیی لەگەڵا وەزیری دەرەوەی ئێراندا كۆبووبێتەوە، بەڵام پۆمپیۆ كەسێكی تووندڕەوەو لە بەرانبەر كۆریای باكوور و ئێران وەكو ترامپ بیر دەكاتەوە. 

كێشە و ناكۆكیی ترەمپ‌و تیلرسۆن تەنها كۆریای باكوور و ئێران نەبوو، بەڵكو لە زۆر دۆسیەی دیكەیشدا تیلرسۆن پێچەوانەی ترامپ رەفتاری دەكـــــرد، هەر بۆ نموونە:

1. لە كێشەی گەمارۆدانی قەتەردا، كاتێك ترامپ پشتیوانیی لە گەمارۆدانەكەی قەتەر كرد ‌و بە بەرهەمی كۆنگرەی ریازی ناوبرد، تیلرسۆن بە پێچەوانەوە رەفتاری كرد و بە پشتیوانی ماتیسی وەزیری بەرگری ڕێگەی نەدا (سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین) رێگەی سەربازیی بگرنەبەر.

2. كاتێك ترامپ بە بەكارهێنانی وتەی نەشیاو باسی لە كۆچەرانی ئەمەریكای لاتین‌و رەشپێستەكانی ئەفەریقا كرد، تیلرسۆن ئەوەی رەتكردەوەو توانیی رووی دیبلۆماسیەتی ئەمەریكا بە جوانیی نیشان بدات.

3. گەرچی تیلرسۆن سەرەتا وەكو شارەزایەكی بواری وزە، گومان دەكرا لە توانای، بەڵام لە 18 مانگی وەزارەتیدا لەگەڵ ئەوەشدا كە ترامپ رێگەی نەداوە، تیلرسۆن لە دۆسیەكانی ئەتۆمی ئێران، ئەتۆمیی كۆریای باكوور و كێشـــــەی فەلەســـــتین، نزیك ببێتەوە، بەڵام توانی تا ئاستێكی باش باڵانسی دیبلۆماسیی وڵات رابگرێت. 

ئەوەی گرنگە ئێستا ئەو پرسیارەیە: ئەوەی لە دوای لادانی تیلرسۆن چاوەڕوان دەكرێت، چی دەبێت؟

چاودێران بۆچوونیان وایە، دوای تیلرسۆن، لە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێراندا هەڵوێستی تووندڕەوانە دەگیرێتەبەر، بەو شێوەیەی كە ترامپ داوای دەكات لە پێداچوونەوە بە رێكەوتنامەكەدا، یا هەڵوەشاندنەوەی. 

پۆمپیۆ، جێگرەوەكەی تیلرسۆن، بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی ترەمپی سەرۆكی، شارەزای بواری دیبلۆماسیی نییە، بۆیە پێدەچێت دیبلۆماسیەتی ئەو وڵاتە تووشی گرفتی گەورە بكات لەوەی لە نێوان دامەزراوەییبوون‌و خواستەكانی ترامپ دا كامیان دەگرێتەبەر.

هاوپەیوەست بە دۆسیەی وڵاتانی كەنداو، گەرچی وا بڕیارە لە نیسانی ئەمساڵدا، وڵاتانی قەیرانی كەنداو بە سەرپەرشتیی ئەمەریكا لە كامپ دێڤید كۆببنەوەو ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، بەڵام وەكو چاوەڕوان دەكرێت، پۆمپیۆ وەكو لایەنگری ترامپ و گەمارۆدەران، پشتیوانیی لە ئیمارات و سعودیە بكات لە دژی قەتەر، بەمەش قەیرانەكە ئاڵۆز تر بكات.

لەسەر ئاستی نێوخۆی كۆشكی سپییش، ئەم ڕووداوە‌و ئەوانەی پێشتریش دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە قەیرانێكی قوڵی بێ متمانەیی لەنێو كۆشكی سپی ئەمریكا هەیە، بەجۆرێك كە لە وادەی ساڵ‌و چەند مانگێك دەسەڵاتی ترامپدا، پۆست‌و دەیان فەرمانبەر و بەرپرس لەكارخراون‌و گۆڕاون..

دوێنێ تیلەرسن لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا سەربارەت بە بابەتی لەکاربردنی روونکردنەوەی بۆ میدیاکاران دا و ڕایگه‌یاند:  لە ٣١ی ئاداردا دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەمڕۆوە ئەرک و کارەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری دەرەوە جۆن سولیڤان دەسپێرێت و گوتیشی: "لەم ماوەیەی ماوە لەگەڵ وەزیری نوێ دەرەوە، مایک مۆمپیۆ بەشێوەیەکی کاتی بەیەکەوە کارەدەکەین تا شارەزایی لە کارەکان پەیدا دەکات".

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە كه‌ پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كردبوو بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون و رایشیگه‌یاندبوو جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به‌ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌، جینا هاپسێل پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.
 
ریكس تیلەرسۆنی 65ساڵ پێشتر بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبێل بوو، مانگی شوباتی 2017 لە دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای پێبەخشرا و ماوەیەك دوای دەستبەكاربوونی لە میدیاكانی ئەمریكاوە ناكۆكییەكانی ترەمپ و تیلەرسۆن قسەیان لەبارەیەوە كرا و چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرایانكرد ترەمپ و تیلەرسۆن دەربارەی مامەڵكردن لە چەند پرسێكی دەرەكیدا ناكۆكییان هەیە بەتایبەتی دۆسیەی ئێران و كۆریای باكور.

899 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر