Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق كۆبویه‌وه‌


په‌یام ـ 

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیارى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێكرد و هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆى بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه‌ و هه‌نگاوه‌كانى دیكه‌ى ناردنى مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌دوادا بێت.

هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بوونى ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌رى و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌.

553 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر