Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ جاری چواره‌م بوو بە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا


په‌یام ـ 

ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌مین جاری له‌سه‌ریه‌ك ئه‌نگێلا مێركڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بە راوێژكار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ساڵه‌كانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣دا ئه‌و ببووه‌ خاوه‌نی ئه‌و پۆسته‌. 

له‌ ده‌نگدانێكی نهێنیدا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ۆڵفگانگ شۆوبڵ كۆببوویه‌وه‌ له‌ كۆی ٦٩٢ په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو،  سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی كریستیان دیموكرات CDU، ئه‌نگێلا مێركڵ توانی ده‌نگی ٣٦٤یان به‌ده‌ستبهێنێت. 

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا، ٣١٥ په‌رله‌مانتار ده‌نگی ''نه‌خێر'' و نۆ په‌رله‌مانتار ده‌نگی سپییان به‌كارهێنا و چوار له‌ ده‌نگه‌كانیش به‌ پووچه‌ڵ هه‌ژماركرا. به‌و ئه‌نجامه‌ش مێركڵ بۆ جاری چواره‌م بوو بە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
 
له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٠٥ه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك بووه‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و نزیكه‌ی ١٢ ساڵ و نیوه‌ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌.

462 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر