Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ تاكسیه‌كی ئاسمانی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه‌


په‌یام ـ 


دامەزرێنەی ماڵپەری گۆگڵ و بەرپرسی باڵای کۆمپانیای ئەلفابێت، لاری پەیج بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کاتی ھۆک، تاکسی ئاسمانی مۆدیڵی Coraی بە رای گشتی ناساند.

بە پێی ماڵپەری کۆمپانیاکە، ئەو ئۆتۆمبێلە بێفڕۆکەوانەی کە ساڵی رابردوو دروستکرا و بە کارەبا کار دەکات، بە ھەماھەنگی و پشتیوانی حکوومەتی نیوزیلاند پلان ھەیە وەک تاکسی لەو وڵاتە بەکاربھێنرێت.

ئۆتۆمبێلەکە دوو باڵی ھەیە و بە سایەی باڵەکانی وەک ھەلیکۆپتەر پێویستی بە شوێنی نیشتنەوەی نییە و لە ھەر شوێنێک توانای ھەیە بەرزبێتەوە و بنیشێتەوە. لە دوای بەرزبوونەوەی پەروانەکانی ناچالاک دەکرێت و ھاوشێوەی فڕۆکە راستوڕێک ئاراستەکەی دیاری دەکات.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، سێبەستیان ترون لە سەرەتای ئەمساڵ لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی CNBC رایگەیاند کە پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لە میانی پێنج ساڵدا دەست بە خزمەتگوزاری تاکسی ئاسمانی بکەن.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکەن بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی نیوزیلاند رەنگە ئەو قۆناغە لە میانی سێ ساڵدا تەواو بێت.

بێجگە لە کۆمپانیای کاتی ھۆک، کۆمپانیای ئیھانگی چینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباس، ئوبەر و دوبەی کار لەسەر ئۆتۆمبێلی ئاسمانی دەکەن بۆ ئەوەی وەک تاکسی ئاسمانی بەکاردەھێنرێت.  

704 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر