Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائیمقامی سلێمانی پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز ڕاگه‌یاند


په‌یام ـ 


لیژنه‌ی‌ ئه‌منیی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی‌ پارێزگاكه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ ئه‌نجام دا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا قایمقامی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵ دراوه‌ ئاماده‌كارییه‌كان به‌بێ‌ كه‌موكووڕی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش ئاماده‌سازی‌ كراوه‌ بۆ هاتنی‌ گه‌شتیاران".

سه‌باره‌ت به‌ داخستنی‌ ڕێگاوبانه‌كان و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، قایمقامی‌ سلێمانی‌ وتی‌ "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ هاتووچۆ و ته‌ندروستی‌، پلان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ نه‌خوازراو له‌ ڕێگاوبان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان دانراوه‌".


474 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر