Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیر پشتگیری خۆیان بۆ لیستی نیشتیمان ڕاگه‌یاند


په‌یام ـ 


ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕووناكبیر كرد كه‌ پشتگیریی‌ خۆیان بۆ لیستی‌ نیشتمان ڕاگه‌یاند.

له‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی، محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و، ڕێبوار حه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و، دیاری محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازییان له‌ مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ستانده‌رو كه‌مال ڕه‌ئوف به‌رێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ میدیایی شارپرێس‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕووناكبیرو پیاوماقووڵی هه‌ردوو شاری‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كه‌سایه‌تی‌‌و ڕووناكبیران پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی نیشتمان له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی مادده‌ی (140) ده‌ربڕی، هه‌ر وه‌ك خوازیاربوون كاری پێكه‌وه‌یی هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ نێو لیستی‌ نیشتمان فراوانتر بكرێت، كه‌ له‌ ئێستادا تاكه‌ ئومێدی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سوپاسی‌ پشتیوانیی كه‌سایه‌تی و ڕووناكبیرانی كرد و، به‌ڵنێنیان دا هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان بێت، بیگرنه‌ به‌ر.

هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانیی‌ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌، لیستی‌ نیشتمانیان له‌ كه‌ركووك ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بۆ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق پێكهێناوه‌.

720 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر