Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی: هیچ كه‌س و شتێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ ناگۆردرێت


په‌یام ـ 

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌، كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ به‌ پێی‌ خشته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ڕووی‌ گشته‌ بیانیه‌كاندا راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش وتی‌: هیچ كه‌س و شتێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ ناگۆردرێت.

له‌دوای‌ رازی‌ بوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ مه‌رجه‌كانی‌ عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر وه‌زیری‌ ناوۆی‌ عێراق گه‌شته‌ فرۆكه‌خانه‌ه‌كانی‌ هه‌رێم و كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دو فرۆكه‌خانه‌یه‌ی‌ به‌ رووی‌ گه‌شته‌ بیانه‌یه‌كان راگه‌یاند و له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانێدا راێگه‌یاندن به‌ پێێ‌ ده‌ستوری‌ عێراق و به‌ هاوبه‌شی‌ و رێككه‌وتنی‌ دوو لایه‌نه‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ده‌برێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ عێراق بۆ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌دیكرا له‌ گۆرانكارییه‌كاندا ته‌نها گۆرینی‌ جلوبه‌رگی‌ پۆلیسی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ بووه‌ كه‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر جلوبه‌رگیان نه‌ماوه‌ و به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش ئه‌وه‌ی‌ خسته‌روو هیچ كه‌س و شتێك بۆ كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌یان نه‌گۆردراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئاماده‌ كردنی‌ فرۆكه‌ گشته‌ بیانیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

2714 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر