Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ ڕێكخراوی كۆكار كرد


په‌یام ـ 

له‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌ شاری سلێمانی، ڕێبوارحه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و فاروق موحه‌مه‌د سه‌رۆكی بۆردی توێژینه‌وه‌ی سیاسی و كاوه‌ پێنجوێنی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئسلامی، پێشوازیان له‌ ڕێكخراوی كۆكار بۆ ڕۆشنبیری و هاوكاری گشتی كرد.

 له‌دیداره‌كه‌دا، باس له‌دۆخی گه‌نجان و گرفته‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كراو، هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌ سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ و ڕۆشنبیركردنی گه‌نجان و هاوڵاتیان به‌گشتی له‌مه‌ڕ پرسه‌گشتیه‌كان.

لای خۆشییه‌وه‌، ڕێبوارحه‌مه‌د ده‌ست خۆشی له‌ڕێكخراوی ناوبراو كردو، هه‌وڵ و كۆششه‌كانیانی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و خزمه‌تكردنیان به‌و چینه‌ گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رزنرخاندو، ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجان جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه‌، پشتگوێ‌ خراون و گرنگیان پێنه‌دراوه‌.


274 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2018

بابەتی زیاتر