Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانی عێراق بڕیاری بڕینی به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


په‌یام ـ 

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاری‌ بڕینی‌ به‌شێك له‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌ت بڕه‌ پاره‌ی‌ بڕدراوی‌ ئه‌مساڵیش بۆ مووچه‌خۆران بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاراسته‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراقی‌ كردووه‌ و به‌رواری‌ 14ی‌ 3ی‌ 2018ی‌ له‌سه‌ره‌، لیژنه‌كه‌ داوای‌ كردووه‌ كۆتایی‌ به‌و بڕیاره‌ بهێنرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ له‌سه‌دا 3 و پۆینت هه‌شت له‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت.

لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق داوایشی‌ كردووه‌ ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌ مانگی‌ یه‌ك و دووی‌ ئه‌مساڵ له‌ مووچه‌خۆران بڕدراوه‌، بۆیان بگه‌ڕێته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ پێی یاسا له‌ حاڵه‌تی‌ واژوونه‌كردنی بڕیاری بڕین له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌بێت حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بڕیوه‌، بۆیان بگه‌ڕێننه‌وه‌".

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پاساوه‌كانی‌ بڕینی‌ به‌شێك له‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ ئێستادا نه‌ماون، بۆیه‌ پێویسته‌ كۆتایی‌ به‌و بڕیاره‌ بێت.

له‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، له‌سه‌دا سێ‌ و پۆینت هه‌شتی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق بۆ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و ئاواره‌كان بڕدراوه‌.


1011 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر