Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ئه‌مریكا دواخرا



سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ئه‌مریكا كه‌بڕیاربوو 19ـی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامبدرێت دواخرا، سه‌رچاوه‌ دیبلۆماسیه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی چاوشئۆغڵو بۆ ئه‌مریكا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌.
له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی چاوشئۆغڵودا چاوه‌ڕوان ده‌كرا چه‌ند پرسێك گفتووگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت به‌تایبه‌ت پرسی مه‌نبه‌ج.
پێشتر مه‌ولود چاوشئۆغڵو ڕایگه‌یاندبوو به‌هۆی له‌سه‌ركارلادرانی ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌، ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ دوابخرێت، ده‌شڵێت له‌ئێستادا تاووتوێی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین.
په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ نێوان ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو توركیا به‌مدواییه‌ ساردی‌ و ئاڵۆزی‌ تێكه‌وتووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نقه‌ره‌ واشنتۆن به‌پشتیوانی‌ یه‌په‌گه‌ له‌سوریا تۆمه‌تبار ده‌كات.

576 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر