Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆشكی‌ سپی‌ پێشوازیی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا كرد


كۆشكی‌ سپی‌ پێشوازیی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا كرد. وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیاش ڕایگه‌یاند: به‌مزووانه‌ دیپلۆماتكارانی‌ به‌ریتانیا له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كات.

سارا ساندێرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌ پرسی‌ ژه‌هرخواردكردنی‌ سیخوڕه‌ ڕووسییه‌كه‌دا پشتگیری‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌كات و، ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه‌ هێرشێكی قێزه‌ونی له‌و جۆره‌ دووباره‌نه‌بێته‌وه‌"
وته‌بێژی كۆشكی سپی وتیشی‌ "ئه‌و كاره‌ی ڕووسیا به‌و واتایه‌ دێت كه‌ ڕێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت و زیان به‌ سه‌روه‌ری و ئاسایشی وڵاتانی دیكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا له‌ وه‌ڵامی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند "به‌مزووانه‌ دیپلۆماتكارانی‌ به‌ریتانیا له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كات"

دوێنێ‌ تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ڕایگه‌یاند: ڕووسیا ده‌ستی له‌ هه‌وڵی كوشتنی سێرگی سكریبال و كچه‌كه‌یدا هه‌بووه‌، بۆیه‌ بڕیاری‌ ده‌ركردنی‌ 23 دیپلۆماتكاری‌ ڕووسیای‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داوه‌ و، په‌یوه‌ندییه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌، سێرگری سكریپالی ته‌مه‌ن 66 ساڵ كه‌ سیخوڕی‌ پێشووی‌ به‌ریتانیایه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز ڕووسییه‌، له‌گه‌ڵ یولیای 33 ساڵی‌ كچی، له‌ شاری سالیسبێری به‌ریتانیا به‌ ژه‌هرخواردكراوی‌ دۆزرانه‌وه‌ و، له‌و كاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و بێهۆشن. به‌ریتانیاش ڕووسیای‌ به‌ ژه‌هرخواردكردنی‌ تۆمه‌تبار كردووه‌.

519 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر