Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانە غاز قه‌باره‌ی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات


په‌یام ـ 


سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، پاتریك ئۆڵمان وارد رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان دەروانێتە ئەوەی لە میانی دووساڵ تا سێ ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی لەسەدا 170 زیاد بكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پاتریك ئۆڵمان وارد گوتی: "لەمساڵدا ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ دەستكردن بە گەشەپێدان لە هەردوو كێڵگەی نەوتی (کۆرمۆر) و (چەمچەماڵ)، بە رێژەی سەدا 20، بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی كوردستان زیاد بكەین".

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز گوتیشی: "ئەو دوو كێڵگەیە خاوەنی یەدەگێکی زۆرن كە بە 75 تریلیۆن پێی سێجا غازی شێدار و حەوت ملیار بەرمیل نەوت دەخەڵمێندرێت، لەگەڵ دەستكردن بە پڕۆسەی گەشەپێدان لە میانی دووساڵ تا سێ ساڵی داهاتوو لەو دوو كێڵگەیەدا، بەرهەمهێنانمان بە رێژەی لەسەدا 170 لە زیاد دەكەین".

ناوبراو روونی كردەوە كە دانە غاز دەیەوێت بە بەهای 47 ملیۆن دۆلار وەك خەرجی سەرمایە كاری وەبەرهێنان لە میانی ئەمساڵدا بكات بێ‌ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك لە خەرجییەكانی ساڵی رابردوو رووی دابێت كە شایەنی باسكردن بێت. 

ساڵی رابردوو هەروەك ساڵی 2016، كۆمپانیای دانە غاز لە هەرێمی كوردستان، رۆژانە 25 هەزار و 750 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و  هیچ گۆڕانكارییەک بەدی نەكراوە كە جێگەی باس بێت.


664 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر