Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا خۆشحاڵی خۆی به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند


په‌یام ـ 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراویكدا خۆشحاڵی خۆی به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دوباره‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. 

ئه‌وه‌یشی وتووه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم دوباره‌ توانای دانوستان و گفتوگۆ پیشان ده‌دات له‌ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ و ئاڵۆزییه‌كاندا. 

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد وتوشیه‌تی ئێمه‌ هانی هه‌ردو لا ده‌ده‌ین بۆ گفتوگۆی به‌رده‌وام تاوه‌كو هه‌موو كێشه‌هه‌ڵپه‌سیراوه‌كانیان چاره‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی هاوكارانه‌ له‌مابه‌ینی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ مانای خۆشی و سه‌قامگیرییه‌ بۆ هه‌موو دانیشتوانی عێراق. 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی وتووه‌ كه‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتووی دیموکراسی فیدراڵی گەشەسەندوو دەکات، لەناو عێراقیشدا هەرێمی کوردستانێکی بەهێز.

342 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر