په‌یام ـ
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ركرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "عه‌بادی فه‌رمانی كردووه به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانیی به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌بادی "فه‌رمانه‌كه‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه دێت ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه گیراونه‌ته به‌ر".
پاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوولی 2017ی باشووری كوردستان و له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر هه‌رێمدا، حكومه‌تی عێراق گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانیی ڕاگرت. شه‌وی ڕابردووش پاش ڕازیبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رجه‌كانی به‌غدا، ئه‌و گه‌شتانه ده‌ستیان پێكرده‌وه.
764 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018