Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شازادەی جێنشینی سعوودیە عەلی خامنەیی بە هیتلەر ده‌شوبهێنێت


په‌یام ـ 


شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان رایگەیاند وڵاتەکەی پەرە بە چەکی ئەتۆمی دەدات"لە زووترین کاتدا" ئەگەر ئێران هەنگاوێکی لەو شێوە بنێت.

محەمەد بن سەلمان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی"سی بێ ئێس" ئەمریکی ئەنجامداوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەخش بکرێت و دەزگاکانی راگەیاندنی سعوودیە، لەنێویاندا کەناڵەکانی "ئەخبارییە" و "عەرەبییە" چەند بەشێکیان لێ بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا بن سەلمان دەڵێت "سعوودیە خواستی ئەوەی نییە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام بەبێ گۆمان دەتوانێت پەرە بە چەکی ئەتوومی بدات لەزووترین کاتدا ئەگەر ئێران پەرە چەکی ئەتومی بدات".

شازادەی جێنشینی سعوودیە رەخنەی لە بەرپرسانی ئێران گرت و رابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بە "هیتلەر" چواند، لە بەرزبوونەوەی لێدوانی دژ بە یەک لەنێوان سعوودیە و ئێران کە ململانێ دەکەن لەپێناو هەژموونی خۆیان لەناوچەکەدا.

بن سەلمان گوتیشی "خامنەیی هەوڵی فراوانکردنی پرۆژی تایبەت بە خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، ئەمەش زۆر لەو کارە دەچێت کە هیتلەر ئەنجامی دا".

شازادەی جێنشینی سعوودیە گوتیشی: "وڵاتانی جیهان هەستیان بە مەترسییەکانی هیتلەر نەکرد تاکو ئەوە روویدا کە روویدا. نامانەوێت هەمان رووداو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینین".

شازادەی جێنشینی سعوودیە لەچەند بوارێکدا جیاوازی لەنێوان سعوودیە و ئێراندا کرد و گوتی: "سوپای ئێران لە ریزبەندی پێنج هێزی یەکەمدا نییە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی، ئابووری سعوودیە زۆر زیاترە لە ئابووری ئێران,  ئێران دوورە لەوەی هاوتای سعوودیە بکرێت".

سعوودیە، ئێران بەبوونی پرۆژەی فراوانکردنی هەژموونی لە ناوچەکە و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی تۆمەتبار دەکات، لەبەرامبەردا تاران ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندە بە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی. 

742 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2018

بابەتی زیاتر