Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوى قوتابیانى كوردستان داوا ده‌كات كاره‌ساتى كیمیاباران زیادبكرێت بۆ پرۆگرامى خوێندن



ڕێكخراوى قوتابیانى كوردستان له‌یادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیددا ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات سه‌نته‌رێكى تایبه‌تى توێژینه‌وه‌ له‌زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌وه‌ و كاره‌ساتى كیمیاباران زیادبكرێت بۆ پرۆگرامى خوێندن. 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
بۆ ڕاى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان

ڕۆژى 16/3 سی ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كاره‌ساته‌ مه‌زنانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى كورددا هاتووه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه‌ كه‌ كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، مخابن ئه‌م یاده‌ له‌نێوجه‌رگه‌ى چه‌ندان قه‌یرانى جۆراوجۆردا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ترسناكترینیان قه‌یرانى په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌.

لاى هه‌مووان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت ڕوونه‌ كه‌ دواى زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆماڵى كوردى، وه‌ك پێویست هه‌وڵى ساڕێژكردنى برینه‌كانى ئه‌م شاره‌ نه‌دراوه‌و بوونى بریندارى چه‌كى كیمیایى‌و ئاسه‌وارى كاولكارى‌و كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كان به‌بزاڤى په‌روه‌رده‌یى و ڕۆشنبیرى وچین‌و توێژه‌كانى ئه‌م شاره‌و ئه‌نجامنه‌دانى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى پێویست، به‌ڵگه‌ى ئاشكراى خه‌مساردیى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌.

 له‌ساڵیادى ئه‌م كاره‌ساته‌دا وه‌ك ڕێكخراوێكى تایبه‌تمه‌ند به‌كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندن جه‌خت له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1. پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رجه‌م شارو ناوچه‌كانى تر له‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ى كه‌ تێیكه‌وتوه‌ ڕزگاربكرێت.
2. په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه‌ یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات كه‌ كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ناو پرۆگرامه‌كانى خوێندن دا بخوێنرێت.
3. دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆوپه‌یمانگاكان و كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه‌.
4. داوا له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌كه‌ین كاربكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى  سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌  بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ له‌بواره‌ جیاوازه‌كانداو زانكۆكانى دیكه‌ش گرنگی به‌توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت بده‌ن له‌و بواره‌دا.
5. داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تى عێراق قه‌ره‌بوى ماددى و مه‌عنه‌ویى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكارى قوربانییان بكاته‌وه‌ و نوێنه‌رانى كوردیش هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ بده‌ن. 

6. له‌كۆتاییشدا داواكارین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى له‌بوارى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بخاته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌ جینۆساید بناسێنرێت.

داواى لێخۆشبوون له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان و داواى شیفاى به‌په‌له‌ش بۆ سه‌رجه‌م برینداران ده‌كه‌ین.

ڕێكخراوى قوتابیانى كوردستان
ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌
16ى ئازارى 2018

607 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018

بابەتی زیاتر