Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیره‌مه‌گرون.. له‌ روداوێكی هاتووچۆدا 15 كه‌س بونه‌ قوربانی


په‌یام ـ 

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای پیره‌ مه‌گرون به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌، دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و 13 دیكه‌ش بریندار بوون.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك بلاَویكرده‌وه‌، له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌ك دوكان _ سلێمانی نزیك قه‌ڵای سوسێ، دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری دۆج و پاس به‌ یه‌كیاندادا

به‌ وته‌ی‌ پۆلیس له‌ ڕووداوه‌كه‌دا دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریا گوزارییه‌كان ته‌رمی هاوڵاتییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواسترانه‌وه‌.

كاروان حه‌مه‌ سدیق، هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌ تایبته‌كه‌ له‌ جۆری دۆج گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی تیژڕه‌وی هه‌ڵه‌و له‌ ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵه‌وه‌ جووه‌ته‌ سایدی ئۆتۆمبێلی‌ به‌رامبه‌ر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ خوێندكار بوون له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌ركوك، و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

1816 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018

بابەتی زیاتر