Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵان یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده‌وه‌


په‌یام ـ 

له‌ یادی 30 ساڵه‌ی كیمایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌، جیاواز له‌ سالاَنی‌ رابردوو له‌ شاری كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاره‌كه‌ ئه‌و یاده‌كه‌ به‌رزراگیرا و وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداریان له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد.

یاد كردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م قه‌ڵای كه‌ركوك و به‌ پێنج خوله‌ك وه‌ستان به‌ بێ ده‌نگی ده‌ستی پێكردو هاوڵاتیانی كه‌ركوك وێرای خه‌می گه‌وره‌ی خۆیان و دۆخی شاره‌كه‌یان سڵاویان نارد بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و خۆیان به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانن.

به‌رپه‌رسی مه‌ڵبه‌ندی كركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی:"تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند كه‌مته‌رخه‌مبون له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ پارێزگا بونی ئه‌و شاره‌ به‌ ره‌وا نابینن."


416 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018

بابەتی زیاتر