په‌یام ـ
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانی نه‌جات سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی نه‌جات سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستانی كرد‌و له‌دانیشتنێكدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی پارێزگاران كرا‌و جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان لهیهكڕیزی نیشتیمانی و خزمه‌تی هاوڵاتیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه كرده‌وه.
هاوكات باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هه‌ردوولا داوایانكرد" هه‌ڵبژاردنه‌كان دووربن له ته‌زویرو ساخته‌كاریی به‌جۆرێك ده‌نگده‌ر بتوانێت به ئازادی بڕیاری خۆی بدات.
651 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018