Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ كۆڕێكی‌ بۆ شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و عێراق ئه‌نجام دا


په‌یام ـ 

له‌ساڵیادی‌ شه‌هید كردنی‌ ئایه‌تولله‌ سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ له‌سلێمانی‌ كۆڕێكی‌ بۆ شه‌هیدانی‌ عێراق و شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام دا.
 
ئه‌مینداری‌ ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت" ماته‌مینیی خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان ده‌كه‌ین.

بێگومان بڕیاری‌ به‌ پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هاوشێوه‌ی‌ فه‌للوجه‌و ته‌لله‌عفور له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌رچووه‌و، بڕیارێكی ڕه‌سمییه‌، به‌ڵام بوونی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌خواستی‌ به‌ پارێزگابوونیان هه‌یه‌، وایكردووه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ ڕابگیرێ".

ده‌شڵێت" وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی‌ حه‌كیم، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تاكه‌سوكاری‌ قوربانییانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆڵی شایسته‌یان له‌ عیراقدا پێبدرێ‌و، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات ‌و، چاوی‌ به‌ عه‌ممار حه‌كیم بكه‌وێت، له‌پێناو لێكگه‌یشتن‌و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ‌ ڕه‌وتی‌ حیكمه‌.

589 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018

بابەتی زیاتر