Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌كه‌كه‌ كوژرانی 18 سه‌ربازی‌ توركی‌ له‌ناوچه‌ی‌ برادۆست راگه‌یاند

پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان كوژرانی‌ 18 سه‌ربازی‌ توركی‌ له‌ناوچه‌ی‌ برادۆستی‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان ڕاگه‌یاند.

باڵی‌ سه‌ربازی‌ په‌كه‌كه‌ كوژرانی‌ 18 سه‌ربازی‌ توركی‌ ڕاگه‌یاند" له‌ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ سوپای‌ توركیادا له‌ناوچه‌ی‌ برادۆستی‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان، به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ سوپای‌ توركیا له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ سیده‌كان سێجار هێرشیكردۆته‌سه‌ر بنكه‌كانیان.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا وێڕای‌ ئاماژه‌دان به‌كوژرانی‌ 18 سه‌ربازه‌كه‌ی‌ توركیا" باس له‌كوژرانی‌ دوو چه‌كداری‌ په‌كه‌كه‌ش كراوه‌، ئاشكراشیكردووه‌ كه‌سوپای‌ توركیا له‌هێرشه‌كانیدا فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ به‌كارهێناوه‌.

ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای‌ توركیا به‌قوڵایی پێنج كیلۆمه‌تر له‌شكركێشی‌ بۆناو خاكی‌ هه‌رێم ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ توركی‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌زیاتر له‌دوو هه‌زار سه‌ربازو چه‌ندین جۆرچه‌ك له‌خۆده‌گرن.


369 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2018

بابەتی زیاتر