Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانا رۆستایی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كاتێ ئاسایی ده‌بنه‌وه‌ هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست بكات و به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم بدات



په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئاسایی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی به‌ته‌واوی راده‌ستی به‌غدا بكات، عیراقیش بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت.

زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ندێك كێشه‌ی به‌په‌له‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام زۆربه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه‌ كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵن.

زانا رۆستایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كاتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێم به‌ ته‌واوی پابه‌ندبێت به‌ داواكارییه‌كانی به‌غدا، و تاوه‌كو هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به‌ته‌واوی راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، عیراقیش بودجه‌ی هه‌رێم نانێردرێت.


796 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2018

بابەتی زیاتر