Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌فرین.. یه‌په‌گه‌ كوژران و به‌دیلگرتنی‌ ده‌یان سه‌ربازی‌ توركیای ڕاگه‌یاند


هێرشی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و، یه‌په‌گه‌ كوژران و به‌دیلگرتنی‌ ده‌یان سه‌ربازی‌ توركیا و گرووپه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ ڕاگه‌یاند. میدیاكانی‌ توركیاش ده‌ڵێن: سوپای‌ وڵاته‌كه‌یان چووه‌ته‌ نێو عه‌فرین.

هێرشی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ سوورییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین، له‌ 57ـه‌مین ڕۆژیدا به‌رده‌وامه‌. ئێستا شه‌ڕێكی‌ سه‌خت له‌ نزیكی‌ شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
لای‌ خۆیه‌وه‌ یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی‌ سه‌خت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ ئه‌شره‌فیه‌ و مه‌حموودیه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ و، شه‌ڕڤانانیان گورزی‌ كوشنده‌یان له‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ وه‌شاندووه‌".
یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت "ده‌یان ئه‌ندامی‌ تیمی‌ تایبه‌ت و سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ كوژراون و بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیشیان لێ‌ ده‌ستگیر كراوه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "توپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا به‌ به‌رده‌وامی‌ بۆردوومانی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌".
میدیاكانی‌ توركیاش ڕایانگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ هاوپه‌یانه‌كانی‌ چوونه‌ته‌ نێو گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌شره‌فیه‌ی‌ شاری‌ عه‌فرین". لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند: شه‌ڕێكی‌ زۆر سه‌خت له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

3878 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2018

بابەتی زیاتر