Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا مووچه‌ی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم خه‌رجده‌كات

په‌یام ـ

وته‌بێژی فه‌رمی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌  خه‌رجده‌كات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش بڕیاری خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كردووه‌.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه‌ی راگه‌یاندووه‌: له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

حه‌دیسی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی ده‌ركردووه‌، راشیگه‌یاندووه‌: زانیاری له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی نییه‌و ئه‌وه‌ پرسێكی هونه‌رییه‌.  
لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه‌ " وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه‌" سبه‌ینێ موچه‌ی مانگی 11 ی 2017 ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.


410 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2018

بابەتی زیاتر