Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان و مانگرتنی به‌شێك له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد


به‌یانی ئه‌مرۆ 19ـی ئازاری 2018 به‌شێك له‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو رایانگه‌یاند بایكۆتی ده‌وامكردن ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی ده‌وام له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانه‌وه‌ دووای ئه‌وه‌ دێت كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی بوونی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی راگه‌یاند.

هاوكات جگه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌له‌بجه‌و رانییه‌و قه‌ڵادزێ خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستی پێكرد.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌ی‌ به‌غدا ڕاده‌ستی‌ كردووه‌ بۆ مووچه‌ی‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌ و، مووچه‌ی‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت به‌ هیچ وه‌زاره‌تێك ناده‌ن.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌غدا بۆ مووچه‌ ناردوویه‌تی‌. له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ڕاده‌ستی‌ هه‌رێم كراوه‌، بڕه‌كه‌ی‌ 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هه‌زار دیناره‌ و، بۆ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌، نه‌ك ته‌نیا بۆ ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌".
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، ئه‌و پایه‌یه‌ی‌ هاتووه‌ مووچه‌ی‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ لێ‌ ده‌درێت به‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وت و، مووچه‌ی‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت به‌ هیچ وه‌زاره‌تێك نادرێت.
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ جگه‌ له‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، مووچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، له‌ پاش نه‌ورۆزیش حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ مووچه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان مووچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ ده‌ده‌ن. دوێنێش وته‌بێژی فه‌رمی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایده‌یاند "به‌غدا مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌  خه‌رج ده‌كات و، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بڕیاری خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كردووه‌".



527 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2018

بابەتی زیاتر