Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌فرین.. له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 50 سه‌ربازی‌ توركیاو سوپای‌ ئازاد كوژران

په‌یام ـ

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ روانگه‌ی‌ سووری‌ بۆمافه‌كانی‌ مرۆڤ دوای‌ داگیركردنی‌ شاری‌ عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌، له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ ئه‌و داگیركارییه‌داو له‌  ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 50 سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیاو سوپای سوریای ئازاد كوژراون. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ناو شاری‌ عه‌فرین دوای‌ داگیركردنی‌ شاره‌كه‌ سه‌ربازه‌كان و چه‌كداره‌كانی‌ هاوكاری‌ سوپای‌ توركیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ تاڵان و بردنی‌ كه‌لو په‌لی‌ هاولآتیان.
هاوكات میدیاكانی توركیا باس له‌ كوژرانی 11 كه‌س ده‌كه‌ن و ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و ئاماره‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 50 سه‌رباز كوژراون.

شه‌ری‌ نێوان سوپای‌ توركیا و چه‌كدارانی‌ په‌یه‌ده‌  ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ دوو مانگی‌ خایاند و سوپای‌ توركیا به‌ به‌هێزترین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ له‌سه‌ر رووی‌ زه‌مینی‌ و ئاسمانییه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ دا ، دواتر به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ سه‌ربازی‌ په‌یه‌ده‌ به‌ شێوه‌ی‌ تاكتیك شاره‌كه‌یان چۆڵكردووه‌ و له‌ داهاتوودا گورزی‌ كوشنده‌ له‌ سوپای‌ توركیا ده‌ده‌ن. 

3122 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2018

بابەتی زیاتر