Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین مانيانگرت

په‌یام ـ

كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.

پاشئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ بۆ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانه‌ و مووچه‌ی‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت به‌ هیچ وه‌زاره‌تێك ناده‌ن، مانگرتن و گردبوونه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ چه‌ندین شوێن سه‌ری‌ هه‌ڵدا.

له‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیه‌ و كه‌لار و كۆیه‌ و قه‌ڵادزێ‌، كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ جیاوازه‌كان، گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و مانگرتنیان له‌ كار ڕاگه‌یاند.

كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ڕایانگه‌یاند: بڕیار بووه‌ به‌غدا مووچه‌ی‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ بنێرێت، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ سیسته‌می‌ زۆره‌ملێی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ بدات".
كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێن "تا مووچه‌ی‌ ته‌واویان پێ‌ نه‌درێت ده‌وام ناكه‌ن". هه‌ر ئه‌مڕۆیش له‌ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ سه‌ردانیان كردوون".


561 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2018

بابەتی زیاتر