Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێبوار تاڵه‌بانی: به‌غدا هه‌مان سیاسه‌تی حزبی به‌عس په‌یڕه‌وده‌كات

په‌یام ـ

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عێراق له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك هه‌مان سیاسه‌تی حزبی به‌عس په‌یڕه‌و ده‌كات.

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وتی "وه‌ك به‌ڵێنمان به‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك دابوو كه‌ مۆڵه‌تێك ده‌ده‌ین به‌ حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایی شاری كه‌ركووك و له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی حكوومه‌ت به‌ یاسا و ده‌ستوور، ئه‌وا ناچار ده‌بین سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین له‌ دادگای فیدراڵی، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك، سكاڵایه‌كمان تۆماركردووه‌ له‌ دادگای فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت، بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ره‌وشی یاسایی و ده‌ستووریی خۆی".

رێبوار تاڵه‌بانی وتیشی "حكومه‌تی‌ عێراق هه‌مان سیاسه‌تی پێشووی به‌عس دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌".


752 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2018

بابەتی زیاتر