Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی ته‌ندروستكاران: چیتر قه‌بووڵ ناكرێت گاڵته‌ به‌ ژیانی كارمه‌ندان بكرێت

په‌یام ـ

له‌به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنی‌ داواكارییه‌كانیان و پێنه‌دانی‌ ته‌واوی‌ موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانیان، ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایی بلاَوكرده‌وه‌.
 
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕاست ناكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌رك و ماندوبونانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌یكێشن".

هاوكات راشیگه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر تا ئێستا ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیان جێ نه‌هێشتووه‌ له‌به‌ر گیانی به‌رپرسیاریه‌تی بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتی بێ گوناه كه‌ پێویستی به‌ خزمه‌ته‌ پزیشكییه‌كانه‌.
رێكخراوی ته‌ندروستكاران ده‌شڵێن "پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر له‌ به‌ڵێنی پێدانی موچه‌كانیان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌ویش له‌ كۆتایدا خه‌ریكه‌ بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رده‌چێ".

ته‌ندورستكاران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ چیتر قه‌بووڵ ناكرێ به‌و شێوه‌یه‌ گاڵته‌ به‌ ژیانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكرێ، ده‌شڵێن "له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی خراپی ڕه‌وشی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر شانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند". 


690 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2018

بابەتی زیاتر