Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆسنه‌فت: له‌ 2017 دا 2 ملیارو 100 ملیۆن دۆلارمان داوه‌ به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم

په‌یام ـ

كۆمپانیای نه‌وتی رۆسنه‌فتی رووسی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی ڕێككه‌وتنێك ساڵی رابردوو بڕی دوو ملیار و 100ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی پاره‌ی نه‌وت راده‌ستی‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی‌ رۆسنه‌فتی روسیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌درێژایی ساڵی 2017، تێكڕا دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلار پاره‌ی پێشه‌كی نه‌وتیان داوه‌ته‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و پاره‌دانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنی نه‌وته‌دا كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای رۆسنه‌فت له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو  له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌ستكردن به‌ كاری گه‌ڕان له‌ پێنج بلۆكی نه‌وتدا له‌ باكووری عێراق.

 هه‌روه‌ها رۆسنه‌فت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو  رێككه‌وتنێكی كردووه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ناڕه‌وایه‌.

955 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر