په‌یام ـ
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی 27 هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه و، حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم به به‌رپرسیار له دۆخی ئێستای كه‌ركووك ده‌زانێت.
له به‌یانامه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی چواری كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتووه "ئه‌مڕۆ 27 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕێت كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی به سته‌م دروستكراوی به‌عس ڕووخێندرا و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئازاد كران. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات".
مه‌ڵبه‌ندی چواری كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كات "هه‌رچه‌نده له ساڵی 2003 كه‌ركووك به ته‌واوی ئازادكرا، به‌ڵام دوای 15 ساڵ حوكمڕانیی كورد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبی و، دزینی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حیزب و به‌رپرسانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی قۆرغكردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی بێ پلان، جارێكی دیكه كه‌ركووكی به دۆخێكی ئومێدبڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یاند".
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی هۆشداری ده‌دات له به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی ته‌عریب و پهراوێزحستن و قۆرخكاری و عه‌سكه‌رتاریه‌ت له شاره‌كه و، به‌رپرسیارێتیی دۆخی ئێستای كه‌ركووك ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم، داواش ده‌كات بارودۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و، هێزی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ئیداره‌ی شاره‌كه به‌ڕێوه ببات.
269 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018