Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پنتاگۆن: هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ مه‌نبه‌ج نییه‌

په‌یام ـ

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ مه‌نبه‌ج نییه‌. وتیشی‌: "هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ ڕوو نه‌دات".

ڕۆبێرت مینینگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ بابه‌تی بوونی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ مه‌نبه‌ج، ئه‌مریكا زۆر ڕاشكاو بووه‌.
ڕۆبێرت مینینگ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ مه‌نبه‌ج ڕوو نه‌دات، هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر".

وتبێژی‌ پنتاگۆن ڕه‌تیكرده‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ مه‌نبه‌ج بكشێنه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "هیچ ئاماژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ئارادا نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هێرشی‌ توركیاش بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕایگه‌یاند "ده‌بێت شه‌ڕی‌ عه‌فرین كۆتایی پێ بهێنرێت كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی‌ داعش".

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ شاره‌كه‌ش وته‌بێژی پنتاگۆن وتی‌ "نیگه‌رانن له‌ كوشتنی هاووڵاتیان و، نه‌بوونی‌ پێداویستیی مرۆیی و ئاوی پاك بۆ ئاواره‌كان".



543 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر