په‌یام ـ
مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی له ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرد.
شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان كرد.
شانده‌كه له‌لایه‌ن ستافێك له مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه پێكهاتبوون له مامۆستا جه‌زا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، پێشوازییان لێ كرا.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له پرۆژه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان كرد و، جه‌ختیان له برایه‌تی و نزیكی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان كرده‌وه.
360 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018