Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. دوو هاوڵاتی‌ كوژران‌و سیانی‌ دیكه‌ش بۆ شوێنێكی‌ نادیار رفێندران

په‌یام ـ

له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كريَت سه‌ر به‌ داعش بن بازگه‌یه‌كی‌ ساخته‌ داده‌نریت و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كوژن و سێی دیكه‌ش ده‌رفێنن.

حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كه‌ جلوبه‌رگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان پۆشیبوو، بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ باشووری رۆژئاوای شاری كه‌ركووك دانابوو، له‌كاتی‌ دانانی‌ ئه‌و بازگه‌یه‌دا دوو هاولاَتی‌ مه‌ده‌نیان كوشتووه‌ و سێ‌ هاولاَتی‌ دیكه‌شیان بۆ شوێنێكی‌ نادیار رفاندووه‌ ".

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ وتیشی‌ "له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله‌ و ئه‌نبار په‌لاماری له‌و جۆره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ مه‌ترسی و نیگه‌رانی لای دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایانه‌ دروستكردوو".

1749 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر