Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆز و سه‌ری‌ ساڵی‌ كوردیی‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كات

په‌یام ـ

به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ یادی نه‌ورۆزو سه‌ری‌ ساڵی نوێی كوردی، تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی‌ كوردانی‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:-

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ یادی‌ نه‌ورۆزو سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی كوردی، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتمانییان له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و كوردانی‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهان ده‌كه‌ین‌و هیودارین به‌ خێرو خۆشیی به‌سه‌ر هه‌موواندا تێپه‌ڕێت.

یادی نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ كاتێكدایه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌گشتیی به‌قۆناغێكی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ختدا گوزه‌ر ده‌كات، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ وا ده‌خوازێت سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان یه‌كده‌ست‌و یه‌كهه‌ڵوێست بین، تا بتوانین به‌ گۆڕانكاریی له‌ مۆدێلی شكستخواردووی‌ حوكمڕانیی 27 ساڵی ڕابردوو، كۆتایی به‌م نه‌هامه‌تی‌و چه‌رمه‌سه‌رییانه‌ بێنین كه‌ هاڵاتییان‌و مووچه‌خۆرانیان كردووه‌ته‌ سووته‌مه‌نی‌.

ئێمه‌ له‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌، له‌م بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ مه‌زنه‌دا، پابه‌ندبوون به‌ په‌یامی‌ میدیاییمان كه‌ پشتیوانیی له‌ خواسته‌كانی‌ خه‌ڵك‌و دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵیی‌و نادادگه‌رییه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، هیواداریشین ئه‌و بۆنه‌یه‌، دووڕێیان‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت له‌ ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و دۆخی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكدا.
                                                      
                                                        تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌
                                                                   20/3/2018


633 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر