Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی‌، له‌نه‌ورۆزدا به‌ڵێنی‌ باشبوونی‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

په‌یام ـ

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی‌ كوردیه‌وه‌ په‌یامێكی‌ بلاَوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "به‌ خۆراگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی‌ دارایی و باری ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی".

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی‌  ده‌ڵێت "هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌لایه‌ك، ناته‌باییی سیاسیی ناوخۆ، كێشه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تووشی زۆر سه‌ختی بووین، له‌ هه‌مووی گه‌وره‌تر بێگومان كێشه‌ی ئـابووری بوو، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیاتان بكه‌مه‌وه‌، به‌ خۆراگری ئێوه‌ باری ئـابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئاساییی خۆی، و هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه‌".

مژده‌ و به‌ڵێنی‌ باشبوونی‌ مووچه‌ و ژیانی‌ ئابووری خه‌ڵك له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و به‌رپرسانی‌ بالاَی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌، به‌ڵكو خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسه‌ حزبی و حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندینجار و له‌ چه‌ندین شوێندا به‌ڵێنی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ و باشبوونی‌ قه‌یرانی‌ داراییان داوه‌ به‌لاَم هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ نه‌كراون و ژیان و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم خراپتر بوه‌.

5015 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر