Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ: هه‌رێم‌و به‌غدا یاری به‌قوتی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن

په‌یام ـ

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی داكۆكی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان كرد و له‌ دیدارێكدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند: هه‌رێم‌و به‌غدا یاری به‌قوتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.

له‌دیدارێكدا باس له‌نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایان كرا له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی موچه‌ی ته‌واو بێ پاشه‌كه‌وت به‌ مامۆستایان.
هه‌روه‌ها مامۆستایان سوپاس هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییانكرد بۆ پشتگیری له‌داوای سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام یان به‌رزنرخاند له‌ گه‌یاندن و ڕوماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌به‌رده‌وامی.

له‌به‌رامبه‌ردا ڕێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی كۆمه‌ڵی بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دوپاتكرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌وان پشتیوانی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.

وتیشی "كۆمه‌ڵ دژی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بووه‌ له‌ڕابردوو و ئێستاش دژایه‌تی ده‌كات"، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ پێیوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ی به‌غداد ده‌ینێرێت ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بێ پاشه‌كه‌وت بدات به‌ڵام هه‌رێم و ناوه‌ند له‌پێناو خواستی حیزبی و شه‌خسی نێوانیان یاری به‌قوتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.


700 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2018

بابەتی زیاتر