Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیھان پێویستی بە گیانی نەورۆز ھەیە


په‌یام ـ 

جەژنی نەورۆز کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە تا رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەلقان بە سیمبۆلی ھاتنی بەھار دادەنرێت و ئاھەنگی بۆ ساز دەکرێت، ئەمساڵ لە بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاھەنگێكدا كه‌ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەشدار بوو بەرز راگیرا. 

لە ساڵی ٢٠١٠ کە بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆز وەک "٢١ی ئادار رۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز" پەسەند کرا، ئەمساڵ چالاکییەک بۆ ئاھەنگی نەورۆز لە بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساز کرا.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی گوتارێکیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان بە ئاھەنگ یادی دەکرنەوە و گوتی: "نەورۆز چانسێکی نوێیمان بۆ ئاشتی، گەشەپێدان و پەیوەستبوونمان بە مافەکانی مرۆڤ پێ دەبەخشێت".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند لە بەرامبەر کێشەکانی پێکدادان، کۆچبەران و پەنابەران و دوژمنایەتی بیانی لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیھان، پێویست بە گیانی نەورۆز ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و دادپەروەری. 

469 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2018

بابەتی زیاتر