Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: ئه‌و پاره‌ی ڕه‌وانه‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی‌ نه‌وتی هه‌رێم به‌شی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات


په‌یام ـ 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆزی‌ له‌ گه‌لی كورد كرد و، ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ڕه‌وانه‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌شی‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، به‌ زمانی‌ كوردی‌ پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆزی‌ له‌ گه‌لی كورد كرد و وتی‌: " نه‌ورۆزتان پیرۆز و، به‌ هیوای‌ ساڵێكی‌ خۆشتر له‌ ساڵی‌ ڕابردوو".

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند "به‌شێك له‌ مووچه‌یان ناردووه‌ و دوای‌ جه‌ژنیش به‌شێكی‌ دیكه‌ ده‌نێرن، كه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌شی‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ داوای‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد چاودێریی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بكه‌ن و، وتیشی‌ "داوا ده‌كه‌ن به‌ زووترین كات ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت".

عه‌بادی‌ ئه‌وه‌ی‌ دركاند "هه‌ندێ‌ لایه‌ن داوایان لێكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌كات، به‌ڵام به‌غدا یه‌ك حیساب بانكیی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم هه‌یه‌ و، پاره‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌وێ كردووه‌".

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێمیش كرد و، وتی‌ "گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هاووڵاتییانه‌".

1489 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2018

بابەتی زیاتر