Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌توركیا ده‌كات توندوتیژی و ڕه‌شبگیر بوه‌ستێنێت


په‌یام ـ 

رێكخراوی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ توركیا كرد كۆتایی به‌ حاڵه‌تی باری نائاسایی بهێنن و پێشێلكارییه‌كان بوه‌ستێنێت.

رێكخراوی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا داوای له‌ به‌رپرسانی‌ توركیا كرد كۆتایی به‌ حاڵه‌تی باری نائاسایی بهێنن كه‌ بۆ ماوه‌ی 20 مانگه‌ رایگه‌یاندووه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌ ده‌ستگیركردنی به‌ كۆمه‌ڵ و ده‌ركردنی هاوڵاتیان له‌ كاره‌كانیان و پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌ كه‌ هه‌ندێك كات گه‌یشتۆته‌ ئاستی سزادانی به‌ كۆمه‌ڵ.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نییه‌ و پشتی‌ به‌ زانیاری نا دروست به‌ستووه‌.

ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد كه‌  له‌ دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 ه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ توركیا 160 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ و ژماره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی دیكه‌یان له‌ كاره‌كانیان دوورخستۆته‌وه‌.

ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و حاڵه‌تی باری نائاساییه‌ی كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ و هێشتا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

328 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2018

بابەتی زیاتر