Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌یدسادق.. ھاوڵاتییەک به‌ ڕوداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا


په‌یام ـ 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٣/٢١، لەسەر ڕێگای بەرزنجە - چەناخچیان و لەئەنجامی ڕوداوێکی ھاتوچۆ، کەسێک گیانی لەدەستداو دوانی دیکە بریندار بون.

پۆلیس نوسیویشیه‌تی، پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیس، دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بیجۆ، خۆی کردووە بەناو خێزانێکدا کە بۆ گەشت و سەیران لەو شوێنە دانیشتون، لەئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئ، ک، م) پیشە ئەندازیار لەدایکبوی ١٩٨٨ گیانی لەدەستداو دو کەسی دیکەش بریندار بون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە ناوی (ئ، ل، ئ) لەدایکبوی ١٩٨٨، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە دەستگیکراوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندە و لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەی زیاتر بەردەوامە.


1109 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2018

بابەتی زیاتر