Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپه‌راسیۆنی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێم درێژه‌ی‌ هه‌یه‌


په‌یام ـ 

ئۆپه‌راسیۆنی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌. تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ له‌باره‌ی‌ به‌زاندنی‌ سنووری‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

په‌یامنێری‌ په‌یام ڕایگه‌یاند "هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و، تا ئێستا به‌ قووڵایی‌ 15 كیلۆمه‌تر خاكی‌ هه‌رێمی‌ به‌زاندووه‌".

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ په‌یامنێری‌ په‌یام گواستیه‌وه‌ "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ نێوان گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و سه‌ربازانی‌ توركیا له‌ گه‌لی خواكوڕك و گه‌لی ڕه‌ش به‌رده‌وامه‌".
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆیش تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سیده‌كانیان به‌ چڕی بۆردوومان و تۆپباران كرد.

بۆردوومانی به‌رده‌وامی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری خستووه‌ته‌ نێو گوندنشینه‌كانی برادۆست.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ سوپای‌ توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ زه‌مینیی‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

927 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2018

بابەتی زیاتر