Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مارك زۆكه‌بێرگ داوای لێبوردن له‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كات


په‌یام ـ 

شه‌وی ڕابردوو له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی سی ئێن ئێن ـی ئه‌مریكی مارك زوكه‌بێرگ دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕایگه‌یان: به‌ڕاستی داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ وه‌ها رووداوێك ڕویداوه‌.

زۆكه‌بێرگ ئه‌وه‌یشی وتووه‌ هیواخوازم كه‌ زووتر به‌ ئه‌مه‌مان بزانیبایه‌ و هه‌نگاوه‌كانمان زووتر بنایه‌، ئه‌وه‌ی رویداوه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ كردومانه‌ و به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیووه‌. 

دوێنی ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای فه‌یس بووك له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگای كامبریدج ئه‌ناله‌تیكاوه‌ زانیاری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئاشكراكردووه‌ به‌رووی گشتیدا و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌كار هاتوون. 

كۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندبوو كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌كار هێنانی زانیاری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بۆ مه‌به‌ستی سیاسی.

ده‌زگای كامبریدج ئه‌ناله‌تیكا كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌مپینه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه‌ بۆ  هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 دامه‌زرا به‌ بردنی ئه‌و زانیاریانه‌ تۆمه‌تباركراون. 

2496 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2018

بابەتی زیاتر