Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی فه‌رمانی‌ كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی


په‌یام ـ 

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی‌ كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌ په‌له‌ له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی فرۆشتنی گرێبه‌ست و وه‌زیفه‌ی وه‌همی به‌ هاووڵاتیان.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ په‌یام نێردراوه‌ "عه‌بادی فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵیی فرۆشتنی گرێبه‌ست و وه‌زیفه‌ی وه‌همی به‌ هاووڵاتیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌".

نووسنگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ "ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسییه‌وه‌ پله‌ی وه‌زیفی ده‌فرۆشرێت، كه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌دا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌".

نووسنگه‌ی‌ عه‌بادی‌ ده‌ڵێت "له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیچ بابه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بوونی نییه‌ و وه‌همییه‌، كه‌ ئامانج لێی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌".


1404 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2018

بابەتی زیاتر