Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چۆڵكردنی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ربڕیووه‌


په‌یام ـ 

بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ڕوسیاو ڕژێمی‌ سوریا بۆسه‌ر غۆته‌ی‌ خۆرهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ستی‌ به‌چۆڵكردنی‌ شاره‌كه‌ كردووه‌.

ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ئاشكرایكرد" به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ڕوسیاو سوریاوه‌ بۆسه‌ر غۆته‌ی‌ خۆرهه‌ڵات" نزیكه‌ی‌ 20 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌40 كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ باشوری‌ غۆته‌ كه‌ تائێستا له‌ژێرده‌ستی‌ ئۆپۆزسیۆندایه‌، 15 جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی‌ سوریاو ڕوسیاوه‌ بۆردوومان كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ 19 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌40 ـی‌ دیكه‌ برینداربوون، به‌مپێیه‌ش ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئۆپراسیۆنی‌ ڕژێمی‌ سوریاوه‌ بۆسه‌ر ئه‌و شاره‌، بۆ زیاتر له‌ 1560 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌حراری‌ شام له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕژێمی‌ سوریا" ده‌ستیانكردووه‌ به‌چۆڵكردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ حه‌ره‌ستا له‌ غۆته‌ی‌ خۆرهه‌ڵات، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ 1500 چه‌كدارو زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار مه‌ده‌نی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌ره‌و ئیدله‌ب جێبهێڵن.


542 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2018

بابەتی زیاتر