Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی F16ی سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی گول شه‌هیر كه‌وته‌خواره‌وه‌


په‌یام ـ 

شه‌وی ڕابردوو ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاشكرایكرد فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ سوپای توركیاش ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ بووه‌. 

سوپای توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌:" فڕۆكه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنییكیه‌وه‌ كه‌وتۆه‌ته‌ خواره‌وه‌، ڕوونیشیكردۆته‌وه‌  كه‌فڕۆكه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان له‌و ناوچه‌یه‌ سوڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا  ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ له‌نزیك گوندی ئۆڤاره‌نی سه‌ر به‌ نه‌وشه‌هیر كه‌وتۆه‌ته‌ خواره‌وه‌و دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.



582 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر