Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: فراکسیۆنە کوردییەکان ڕەتیانکردەوە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم بکەین


په‌یام ـ 

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: داماننابوو لەگەڵ دەسەڵاتی پارێزگاکان مامەڵە بکەین لە پڕۆژە یاسای بودجە، بەڵام سەرجەم فراکسێۆنە کوردیەکان کۆبوونەوەو ئەوەیان ڕەتکردەوەو

حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌یشی وتووه‌: ئێمەش دەمانەوێت لەگەڵ لایەنێک مامەڵە بکەین دڵنیابین لەگەیشتنی موچە بۆ فەرمانبەران، چۆن دڵنیاین لە پارێزگاکانی تری عێراق دەگاتە پارێزگاکان و فه‌رمانبه‌ران. 

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "تەنها یەک هەژماری بانکیمان هەبوو وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەماهەنگ بوون دواتر دەرکەوت وەزارەتی دارایی هەرێم هەژمارێکی بانکی هەیە لە بانکی ناوەندی عێراق پارەکەمان گواستەوە بۆ سەر ئەو هەژمارە،من داوا لە هەموو لایەک دەکەم و مافی هەمووانە چاودێری دابەش کردنی موچە بۆ فەرمانبەران بکەن بەشێوازێکی ڕاست ، بۆئەوەی گەرەنتی ئەوە بکەین ئەم موچەیە بەشێوازێکی دادپەروەرو دەگاتە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم."

له‌ماوه‌ی ڕابردوو، حكومه‌تی عێراق به‌ڵینی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی دوای پرۆسه‌ی وردبینیكردن دابوو، به‌ڵام له‌ كۆتا شه‌وی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌دا به‌ پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ و میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه‌ی گۆڕدراو حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕه‌ بۆ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانه‌. 

1355 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر